وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی ئێراق ڕایدەگەیەنێت “ئامادەکاری تەواومان کردوە بۆ ئەوەی ئەم ساڵ هیچ کێشەیەکی کەمی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیانی عێراق نەیاتە پێشەوە”.
ئەمڕۆ، ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاندوە “لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتوون بۆ زیادکردنی بەردانەوەی ئاو بۆ هەردوو ڕوباری دیجلە و فورات، پێشبینیش دەکەن ئەم ساڵ بارانێکی زۆر ببارێت و کێشەی کەم ئاوی دروست نەبێت”.
پێشتر وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان، ئەم ساڵی بە مەترسیدار ناوبرد بە شێوازێک کە لە ماوەی ٨٠ ساڵی ڕابردودا هاوشێوەی نەبوە، ڕۆژی ١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ وەزیری دەرەوەی عیراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان کۆبوەوە، دوای کۆبونەوەکە فواد حسێن، ڕایگەیاند “یەکێک لە پرسە گرنگەکانی کۆبونەوەکەیان سیاسەتی بەڕیوبردنی ئاو بوە، دوایان کردوە وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق بکات و ڕەشنوسێک واژۆ بکەن لەو بارەیەوە”.
عێراق
وشکە ساڵی
