وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە پڕۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردسان (پەکەکە) دەکات و دەڵێت، ئەم هەنگاوە بە پێشهاتێکی گرنگ دەزانێت کە نوێنەرایەتی سەرەتایەکی راستەقینە دەکات بۆ پڕۆسەی داماڵینی چەک و دەرفەتێکی راستەقینە بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و بەرزکردنەوەی هەوڵەکانی ئاشتەوایی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
دوای ئەوەی لە ئەشکەوتی جاسەنە پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە بەڕێوەچوو، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکەدا وتی، پێشوازی لە پڕۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردسان (پەکەکە) دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە بە پێشهاتێکی گرنگ دەزانێت کە نوێنەرایەتی سەرەتایەکی راستەقینە دەکات بۆ پڕۆسەی داماڵینی چەک و دەرفەتێکی راستەقینە بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و بەرزکردنەوەی هەوڵەکانی ئاشتەوایی بەردەوام لە ناوچەکەدا، بەشداریکردنە لە کۆتاییهێنان بە خولەکانی توندوتیژی و کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ لێکتێگەیشتن و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە.
باسی لەوەشکرد، ئه م هه نگاوه رێگه خۆشدەکات بۆ قۆناغێکی نوێی هاوکاریی بنیاتنان لەگەڵ دراوسێی وڵاتی کۆماری تورکیا، لەسەر بنەمای کاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگه ئەمنییەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی سەروەری عێراق و تورکیا و پاراستنی ئاسایش و سه قامگیرییان.
