بە پێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سبەینێ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان سەردانی بەغداد دەکات، و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حسێن کۆدەبێتەوە.
شەممە، ١تشرینی دووەم ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیاندروێکی بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاندوە، ڕۆژی یەک شەممە، ٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان سەردانی بەغداد دەکات و لەسەر چەند پرسێک لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبنەوە و دوای کۆبونەوەکە، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن.
١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ هاوتاکەیدا کۆبوەوە، دواتر ڕایگەیاند کە کۆبونەوەکەیان دەربارەی چەند پرسێکی پەیوەست بە ئاو و ئاسایشی هەردوو وڵاتەوەیە و لە داهاتوشدا فیدان سەردانی عێراق دەکات بۆ بەردەوامی گفتوگۆکان، ڕۆژی ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، پەرلەمانی تورکیا ماوەی ئۆپراسیۆنەکانی لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی ٣ ساڵی دیکە درێژ کردەوە و لەو بارەیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاند گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکەن و هەرچەند پەیوەندیان باشە لەگەڵ ئەو دەوڵەتە بەڵام لەو بڕیارە نیگەرانن.
عێراق
وەزارەتی دەرەوەی عێراق
فواد حسێن
هاکان فیدان
