خوێندراوەتەوە: (915)

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند” وڵاتەکەی هەرچەشنە هێرشێک بۆ سەر کێڵگە گازییەکان لە هەرێم شەرمەزار دەکات.”

ئیسماعیل بەقائی، دووشەممە ١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سەبارەت بە هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوانیدا، باسی لەوەکرد، ئێران به تەواوی ئیدانەی هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوەکانی غاز له هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، هەندێک لایەن بە ئیسرائیلیشەوە درێغی ناکەن لە بەکارهێنانی هیچ بیانوو و ئامرازێک بۆ هاندانی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی پشتیوانی لە هەموو ئەو دەستپێشخەرییانە دەکات، کە ئامانجیان هاوکاری لەگەڵ لایەنە عێراقییەکانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە سنوورەکاندا.

شەوی ٢٦ـی مانگی ڕابردوو لە ڕێگەی مووشەکەوە هێرشكرایە سەر کێڵگەی بەرهەمێنانی گازی کۆرمۆر.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران

کێڵگەی کۆرمۆر

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 152 Today: 493 📊 Click Here