خوێندراوەتەوە: (1.3K)

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند” دڵنیایی دەدەینە موچەخۆران کەموچەکانیان مسۆگەر کراوە هیچ کورتهێنانێک بوونی نییە.”

وەزارەتی دارایی عێراق شەممە ٦ی کانونی یەکەم، لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە دەڵێن قەبارەی خەرجیی مانگانەی مووچە دەگاتە ٨.٥ ترلیۆن دینار، بەڵکو کۆی گشتیی خەرجیی موچە، مانگانە شەش ترلیۆن دینارە”.

ئاماژەی بەوەشکراوە، سەرجەم موچەو شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی بەتەواوی مسۆگەر کراون.

وەزارەتی دارایی دەڵێت” ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن دوو ترلیۆن دینار کورتهێنانمان لەدابینکردنی پارەی مووچەدا هەیە، ڕاست نین و كەمی پارەی نەختینەمان نیە و گرفتی دابینکردنی مووچە دروست نابێت”.

هەروەها، سەبارەت بە گۆڕینی وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی لە رۆژی ١٧ی مانگەوە بۆ رۆژی ٢ی مانگ، وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە، هۆکارەکەی پەیوەستە بە رێکارەکانی گۆڕینەوەی داهاتی نەوت لە دۆلارەوە بۆ دینار و تەواوکردنی رێکارە بانکییەکان، بەتایبەت کاتێک سەرەتای مانگ دەکەوێتە رۆژانی هەینی و شەممە.

وەزارەتی دارایی عێراق

مووچەی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 1,846 📊 Click Here