دووشەممە ٢٩ی ئەیلول، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه، هیچ نیازێكیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی كارمه‌ندانی سوپا و پۆلیس هه‌بێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه له سۆشیال میدیادا بڵاوبونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی كارمه‌ندانی سوپا و پۆلیس یان ڕاگرتنی پێدانی موچه له ماوه‌ی مانگی داهاتودا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ته‌یف سامی، وەزیری دارایی هیچ لێدوانێكی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته نه‌داوه، هه‌روه‌ها ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه بێ بنه‌مان و ئامانجیان چه‌واشه‌كردنی ڕایگشتی و هاندانی ئاژاوه‌گێڕانه.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوای له هاوڵاتیان و میدیاكان كردوه، ته‌نها پشت به لێدوان و پلاتفۆرمی فه‌رمی وه‌زاره‌ت ببه‌ستن بۆ وه‌رگرتنی زانیاری، هۆشداریده‌دات له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه زیان به سه‌قامگیری دارایی ده‌گه‌یه‌نن.
وەزارەتی دارایی عێراق
مووچە

