خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ئەمڕۆ سێشممە ٣٠ی ئەیلول، کۆتا وادەیە بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی تاوەکو سوودمەندبن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕایگەیاند” بۆ ئەوانەی تاکو ئێستا زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە هەوڵەکانتان چڕبکەنەوە، چونکە کاتەکە بەرەو کۆتایی دەڕوات.”

ئەمە لە کاتێکدایە، پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئویلول دەستیپێکرد و لە ٣٠ی ئەیلول کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی کاتەکەی نییە.

ئەمساڵ ڕێژەی دەرچوونی قوتابیانی پۆلی ١٢، زیاتر لە ٥٠٪ بوو، بەو پێیەی لە کۆی ١١٧ هەزار قوتابی پۆلی ١٢، نزیکەی ٦٠ هەزاریان دەرچوون. وەزارەتی خوێندنی باڵا کار بۆ ئەوە دەکات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو سەرجەم قوتابیان لە زانکۆ حکومییەکان و زانکۆ تایبەتەکان دەرفەتی خوێندنیان بۆ بڕەخسێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 1,512 📊 Click Here