خوێندراوەتەوە: (1.0K)

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئاشکرای دەکات، تا ئێستا کارکردن بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین بەردەوامە.

عەباس ئەکرەم، ئەمڕۆ شەممە ١١ی تشرینی یەکەم، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند” تائێستا کارکرن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچوانی ١٢ی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لەزانکۆو پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامەو کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دیارینەکراون.”

وتیشی” داوا لەدەرچوان دەکەن بۆ وەرگرتنی هەواڵی راست لەبارەی کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان چاویان لەسەر ماڵپەڕو پەیجی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بێت.”

ئەو بەرپرسە جەختیشی کردەوە لەوەی، لەکاتی تەواوبونی پرۆسەکە هەمولایەک لەسەر کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاگاداردەکەینەوە، بۆیە هەر هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کە بڵاودەکرێتەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین دورە لەڕاستییەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی ٢ی تشرینی یەکەم پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین کۆتایی هات و لە ئێستادا خوێندکاران چاوەڕوانی دەرچوونی ئەنجامەکەن.

مساڵ ڕێژەی دەرچوونی قوتابیانی پۆلی ١٢، زیاتر لە ٥٠٪ بوو، بەو پێیەی لە کۆی ١١٧ هەزار قوتابی پۆلی ١٢، نزیکەی ٦٠ هەزاریان دەرچوون. وەزارەتی خوێندنی باڵا کار بۆ ئەوە دەکات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو سەرجەم قوتابیان لە زانکۆ حکومییەکان و زانکۆ تایبەتەکان دەرفەتی خوێندنیان بۆ بڕەخسێت.

زانکۆلاین

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 119 Today: 741 📊 Click Here