خوێندراوەتەوە: (365)

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەجی تا کاتژمێر ٤ی ئێوارە درێژکردەوە و پشووی شەممانیشی هەڵوەشاندەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی حاجیانی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڕیاری دا دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ڕۆژانە تا کاتژمێر ٤ی ئێوارە بەردەوام بێت.

ڕوونیشیکردەوە، پشووی ڕۆژانی شەممانیش بۆ کارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هەڵوەشێنرایەوە تا ئەو کاتەی کە مامەڵەی حاجیان بۆ وەرزی حەجی ٢٠٢٦ تەواو دەکرێت.

وەزارەتی ئەوقاف ڕاشیگەیاند، ئەم بڕیارە لەپێناو خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانە، کە ناویان لەتیروپشک دەرچووە بۆ فەریزەی حەج تاوەکو بەزوورین کات مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” دەوامی ئەوبانکانەش کە پارەی حاجیان وەردەگرن بەهەمان شێوە تاوەکو کاتژمێر ٤ی ئێوارەی هەموو ڕۆژێک مامەڵەی حاجیان ڕایی دەکەن”.

کاروباری ئایینی

پشوو

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 167 Today: 1,455 📊 Click Here