خوێندراوەتەوە: (6.6K)
لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی ورچێک هێرش دەکاتە سەر شوانێک و برینداری دەکات، دوای گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە ئێستا تەندروستی جێگیرە
مەسعود بۆتی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شوانێک بۆ لەوەڕاندنی مەڕەکانی چووەتە دەرەوە لە سنووری شارەدێی کانی ماسێ سەر بە شارۆچکەی ئامێدی، بەڵام ورچێک هێرش دەکاتە سەری و برینداری دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا ورچەکە هێرشی بۆ سەر مەڕەکان کردووە، شوانەکەش ڕێگری لێکردووە، لە ئەنجامدا دەست و قاچەکانی شوانەکە بە سەختی بریندار دەبێت.
ئەو شوانە ناوی هوشیار ساڵحە و تەمەنی 52 ساڵە، دوای ئەوەی چووەتە بنکەی تەندروستی کانی ماسێ، ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی دهۆک کراوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە، هەروەها ئەمە یەکەمین حاڵەتی هێرشی ورچە بۆ سەر شوانێک لەو ناوچەیەدا.
