خوێندراوەتەوە: (0)

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێتی بە هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمان دەزانێت و دەڵێت “یەکێتی دەیانگوت پۆستیان لەلا گرنگ نییە، بەڵام پێکهێنانی کابینەی نوێیان لەسەر پۆست دواخست”.

مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت “یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت نەهاتنە پێشەوە، بۆیە دواخرا و لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت جیاواز دەبێت .”

مەحموود محەممەد دەڵێت “یەکێتی دەیانوت پۆستیان لەلا گرنگ نییە، بەڵام پێکهێنانی کابینەی ١٠یان لەسەر پۆست دواخست.”

ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێندراوە.

یەکێتی

پارتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 32 Today: 53 📊 Click Here