وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئاشکرایدەکات، ڕاسپاردنی سودانی بۆ خولی دووەم ڕەتدەکەنەوە و ئەوان کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران هەیە.
عەقیل فەتلاوی، لە دواین لێدوانیدا ڕایگەیاند” هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشتگیری لە راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات وەك گەورەترین كوتلە، بەڵام پشتگیری لە سودانی ناکات بۆ خولی دووەم و کاندیدی خۆمان هەیە، لەگەڵ لیژنەکە کۆدەبێتەوە و کاندیدبونی خۆی دەخاتە بەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی.”
وتیشی” پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی پێشوو تا رادەیەک پەلە بوو، هەڵبژاردنی دوایین سەرۆک وەزیرانیش لە ژێر کاریگەری فشاری جەماوەری و ناکۆکی سیاسیدا بوو، ئەوەش پێویستی بە بڕیارێکی خێرا بوو.”
سەبارەت بە ڕۆڵی سودانی باسی لەوەکرد، کۆنترۆڵی حکومەت بەسەر پەرلەماندا وایکرد رۆڵی نەمێنێت و پەرلەمان لە ماوەی خولێكی تەواودا تەنها یەک پرۆسەی لێپرسینەوەی ئەنجامداوە، کۆنترۆڵی حکومەت بەسەر پەرلەماندا، لەڕێگەی پێدانی ئیمتیازاتێکی زۆر بە پەرلەمانتاران و ئاسانکاری رەزامەندی بۆیان، کاری پەرلەمانی پەکخست.
ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممە ١١ی١١ی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، لیستەکەی محەمەد شیاع سودانی توانی یەکەم بێت لەسەر ئاستی عێراق و بەشداری لەو کوتلەیە کرد کە چوارچێوەی هەماهەنگی پێکیهێان بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو.
دەوڵەتی یاسا
هەڵبژاردنی عێراق
