خوێندراوەتەوە: (1.5K)

سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری، وادەی دەسپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تورکیا ئاشكرادەکات کە بە نزیکەی سێ بۆ چوار هەفتەی پێدەچێت.

عەتا ئەنوەر، سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری شەممە ١١ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند” لابردنی ئابڵوقەی تورکیا بەسەر ئاسمانی سلێمانی کاریگەری تەواو لە شارەکە دروست دەکات و دەبێتە بوژانەوەی ئابوری و بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکان کۆمپانیاکان زەرەرو زیانێکی زۆریان بەرکەتوە بەڵام نەبۆتە هۆی داخستنی.”

سەبارەت بە وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان وتی” ماوەی سێ هەفتە بۆ چوار هەفتەی پێویستە تابتوانرێت گەشتەکان دەستپێبکرێنەوە”.

دەربارەی ژمارەی کۆمپانیا و نوسینگە، سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری دەلێت” لە سلێمانی ودەوروبەری ٢٠٠ کۆمپانیا ونوسینگەو بریکاری گەشتیاری بە پێی ئەو سیستەمانەی هەیە بۆ وڵاتی تورکیا کە کاردەکەن.”

لەبارەی ڤیزاش ئاماژەی بەوەشکردوە ، وڵاتی تورکیا ڤیزای پێویستە لە تەمەن ١٥ ساڵ تاوەکو ٥٠ ساڵ و لە ئێستادا وەرگرتنی ڤیزا بەراورد بە ساڵانی رابردو زۆر باشترە و ڕەفزبونەوەی ڤیزا کەمترە .

فڕۆکەخانەی سلێمانی

تورکیا

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 131 Today: 857 📊 Click Here