خوێندراوەتەوە: (835)

سبەی چوار شەممە مووچەی مانگی حەوتی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دابەشدەکرێت.

تیمی پرۆژەی هەژماری من بڵاویكردەوە سبەی چوار شەممە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، مووچەی مانگی حەوت (تەممووز)ـی مووچەخۆرانی هەرێم، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم، لە ڕێگەی هەژماری من-ەوە دابەش دەکرێت و ڕۆژی ٢ و ٣ی مانگیش بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا زیاتر لە ٩٠٠ هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکەدا تۆمار کراون، بۆ ئەم مانگەش ٥٠١ هەزار و ٥٠٠ کەسیان لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن.

هەر بە پێی زانیارییەکانی تیمی پرۆژەی هەژماری من، تا ئێستا زیاتر لە ٥٨٥ هەزار کارتی بانکی دابەش کراون، هەروەها زیاتر لە ٥٨٠ ئامێری پارەڕاکێشان (ATM)، لە ٢٠٠ شوێنی جیاواز لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دانراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، ٩٥٦ ملیار و ٩٢٨ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، بەڵام وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی تەواوی وەزارەتەكانی ڕانەگەیاندووە.

مووچە

ئابووری

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 113 Today: 558 📊 Click Here