خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی عێراق پەسەند کرد و وتی ” ٣ی تشرینی یەکەمی وەک وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکراوە”.

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، “دەستەی کۆمسیاران لیستی ئەو کاندیدانەی کە شایستەی بەشداریکردنن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پەسەندکرا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ئەنجومەن بڕیاریدا کە هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ کاندیدە بڕوانامەدارەکان هەینی داهاتوو ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ دەستپێبکات”.

لەوەتەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەستیکردووە بە تۆمارکردنی کوتلە سیاسییەکان، حزبەکان، هاوپەیمانییەکان، و تاکە کاندیدەکان، چەندین لیستی بێبەشکردنی سەدان کاندیدی دەرکردووە، کە هەندێکیان کەوتبوونە ژێر یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەرییەوە، هەندێکی دیکەشیان بەهۆی تێوەگلانیان لە تاوانە تاوانکارییەکان و سەرپێچییەکان و هۆکاری دیکە.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان پێشتر ئاشکرای کردبوو کە ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە لە کێبڕکێکە دوورخراونەتەوە گەیشتووەتە ٧٥١ کاندید، ئەمەش بە پشتبەستن بە دوایین ئاماری بڕیارەکانی بێبەشکردن کە لەلایەن دەستەی کۆمیساریاوە دەرچووە.

بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیارە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و ماوەیەکی کەم پێش ئەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.

لای خۆشییەوە جومانە غەلای لەر لێدوانێکدا وتی” “ئەنجوومەنی کۆمیسیاران رۆژی هەینی، ٣ی تشرینی یەکەمی وەک وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ بەربژێرە پەسندکراوەکان دیاری کرد.”

هەڵبژاردن

پەرلەمانی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 1,064 📊 Click Here