خوێندراوەتەوە: (838)
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و چەکدارانی ”داعش” ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیایەکی نزیک لە دەسەڵات بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و مەفرەزەیەکی ”داعش” ڕوویداوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامدا هێزەکانی ئاسایش توانیویانە سێ چەکداری ”داعش” دەستگیر بکەن، کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکان پلەی “ئەمیر”ی هەیە لەنێو رێکخراوەکەدا.
هاوکات لە میانی شەڕ و پێکدادانەکەدا، کارمەندێکی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بریندار بووە.
داعش
هەڵەبجە
ئاسایش
