سەربەست سەعید ساڵح
دوو مانگێک لەمەوبەر کابرای ریفراندۆمەکە هاتە سەر شاشە و وەک 2017 دەستی کردەوە بە راوەشاندنی پەنجەی و هەڕەشەکردن لە بەغدا، دەیوت لەمەودوا لێتانی قبوڵ ناکەم موچە درەنگ بنێرن و ئاوا و ئاوا..!
هەر ئەوکات وتم بەخوا ئەم کابرایە کەتنێک ئەنێتەوە، چونکە لەوەتەی هەیە خۆی و بنەماڵەکەی بەس قوڕبەسەری بوون بۆ خەڵک، هەر لە بەناو مەلاکەی باوکییەوە تا خۆی و کوڕەکەشی، ئەوەتا قسەکەم هاتە دی، قوڕی کرد بەسەر خەڵکدا کابرای بێکەرامەت و ئێستاش بۆخۆی قڕ و قەپ لێی دانیشتووە و هەڕەشەکانیشی کورد وتەنی وەک (تڕی بن گۆم) وون بوون و هیچیان پێ نەکرا.
کشانەوە لە بەغدا بۆ پارتی و یەکێتی بووەتە ئەو پیاڵە ژەهرەی هەرگیز نایخۆنەوە، مەسعود بارزانیش لە هەڕەشەکەی پاشگەزبووەتەوە کە مانگ ونیوێک بەرلەئێستا بەمجۆرە هەڕەشەی لە بەغدا کرد.
بەڵام سەرباری نەناردنی موچە نەک لە بەغدا نەکشانەوە بەڵکو زیاتر لە جاران لەسەر کورسیەکانیان مانەوە، پرسیارەکە ئەوەیە کە بۆچی نەکشانەوە؟ بەشی یەکەمی هۆکارەکە ئەوەیە کە پارتی ویەکێتی لەو پۆستە باڵا حکومیانە بە ملیاران دینار پارە و ئیمتیازات و نەسریە و ئیفاد و پاسەوانیان هەیە، کە ئیتمتیازاتێکی زۆرە و دەستی لێهەڵناگرن. هەر ئەم کابرای ریفراندۆمە هەموو مانگێک 12 ملیۆن دینار بە تەوتینکراوی دەچێتە سەر حسابەکەی.
هۆکارێکی دیکە بوونی سەدان کۆمپانیای هەردوو حزبەکەیە لە بەغدا و خواروی عێڕاق کە گەر بکشێنەوە بەلێندەرایەتی وبازرگانی کۆمپانیاکانیان دەکەونە مەترسییەوە، پارتی لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوە وئاوەدانکردنەوەوە زیاتر لە بواری بەڵیندەرایەتی پڕۆژەکان وبازرگانی هێنانی کاڵا وشمەک بۆ عێراق چەندین کۆمپانیای هەیە بازرگانی دەکات، یەکێتیش لەڕێگای سەرۆک کۆمارەوە بازرگانی ئینتەرنێتی عێراقی کۆنترۆڵکردووە کەلەلایەن کوڕی خودی سەرۆک کۆمارەوە بەرێوەدەبرێت جیا لەوەی لەڕێگای وەزارەتی دادەوە گرێبەستی دابینکردنی پێویستیەکانی ١٠٠ هەزار زیندانیی لە عێراق وەرگرتووە کە سەدان ملیار دیناری بەهۆیەوە دەستدەکەوێت
هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە پارتی ویەکێتی سەرقاڵی فرۆشتنی نەوت و بردنی داهاتی ناوخۆن بۆ هەردوو بنەماڵەی دەسەڵاتدار، بۆیە خۆشیان دەزانن بەغداش باش دەیانناسێت. هەربۆیە ئەوەی بەلایانەوە گرنگ بێت پاروە چەورەکەی خۆیانە لە بەغدا نەک موچەی موچەخۆران. ئیتر چۆن دەکشێنەوە؟
خوێندراوەتەوە: (6.8K)
