خوێندراوەتەوە: (1.4K)
لە رووداوێکدا لە شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێک لە دوو پاسەوانی تایبەتی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەدات و بەهۆیەوە هەردووکیان گیانلەدەستدەدەن.
بەپێی زانیارییەکان، شەوی پێنجشەممە ٤ی کانونی یەکەم
لە پڕۆژەی بولیڤارد لە شەقامی٤٠ مەتریی هەولێر، ڕووداوەکە ڕوویداوە کە تێدا دوو کەس ئۆتۆمبێلیان پێی بووە و لە هۆشی خۆیان نەبوون.
هاوکات، دوو پاسەوانی پڕۆژەکە، لەکاتێکدا بۆ لێپرسین لە چوونە ژوورەوە بۆ نێو پڕۆژەکە ئۆتۆمبێلێکیان راگرتبوو، ئۆتۆمبێلێکی دیکە لێیداون و بەداخەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە دوو پاسەوانەکەی داوە پیکاب بووە، بەوتەی شاهیدەکان ڕووداوەکە بێت، ئۆتۆمبێلەکە بەخێراییەکی زۆرەوە هاتووە و لە کارمەندەکانی داوە.
لە ئێستادا تۆمەتباررکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
هەولێر
