خوێندراوەتەوە: (1.3K)

دووشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند” نزیکبووینەتەوە لە دوا قۆناغەکانی چاکسازی لە یەکەی ٧٠ و ٨٠”.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا بەئامادەبوونی شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ، نوێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دواین هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی یەکەی ٧٠ و ٨٠، جێبەجێکردنی خاڵەکان و ئاستەنگەکانی پرۆسەکە و ڕێنماییە ژمێرکارییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە کۆبوونەوەکە دا بڕیار درا، بە جێ بەجێکردنی خاڵێکی گرنگی پرۆسەی چاکسازی لە دروستکردن و تەواوکردنی یەک یەکەی ژمێریاری سەربازی یەکگرتوو بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.

وەزارەتەکە دەڵێت” تیشکخرایە سەر تەواو کاری کارەکانی دامەزراندن و تواناکانی دەڤەری یەک و دوو، هەروەها دابینکردنی پێداویستییەکان و خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ دامەزراندنیان و ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.”

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوای شەڕی داعشەوە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فشارێکی زۆر کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن تاوەکو جاکسازی و یەکخستنەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بکرێت.

پێشمەرگە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 76 📊 Click Here