کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما نزیکەی دوو پلەی بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش پێشبینی دەکات، هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما نزیکەی 8 پلە دابەزێت.
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی کردووە، “پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی گوت: “یەکەمین شەپۆلی گەرما ناوچەکەمانی گرتووەتەوە و تاوەکو نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت؛ ئەمڕۆ و سبەی گەرمترین دەبن”.
لەبارەی کاتی دابەزینی پلەی گەرماوە ئەو کەشناسە گوتی: “رۆژی سێشەممە بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک لە دەریای نێوەڕاستەوە پلەی گەرما بۆ ماوەی چەند رۆژێک 6 بۆ 8 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە”.
محەممەد کەمال پێشبینی کرد، “لە رۆژی سێشەممەوە لە ناوچە گەرمەکان و لە کوێستانەکانیش کەشێکی فێنک دروست ببێت”.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
سۆران: 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە