خوێندراوەتەوە: (5.4K)

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت، لە ئێوارەی 7ی ئەیلوولی ساڵی 2025 مانگگیران ڕووبدات.

وتیشی، مانگگیران لە کیشوەرو زەریاکان ڕوودەدات، زۆر بینین لە زۆربەی ئاسیا و ئوسترالیا و، دواتر ئەوروپا و ئەفریقا، زۆربەی زەریای هیندی، ئەو کیشوەرەنەی کەمتر دەبینن، باکوری کۆتایی ڕۆژئاوای ئەمریکای باکور، بەشێکی کەمی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای باشوور،
باشێکی کەمی زەریای هێمن و زەریای ئەتڵەسی، هاوکات بەشێکی بچووکی جەمسەری باکور، بەشێکی زۆری جەمسەری باشوور، مانگگیرانی تەواو بەشێوەی سور تا قاوەیی دەبینرێت، هەروەها بەشێکی کەم هەندێک وڵات بەشێوەی نیمچەیی بۆ بەشەکی دەبینرێت.

باسی لەوەشکرد، ناوەندی سێبەری ئەم مانگگیرانە، کە زۆرترین ماوە بەڕەنگی سوور دەبینرێت، وەک سەروی باکوری زەریای هیندی و باشوری هیندستان دەبێت.

بە وتەی ئەو کەشناسە کوردە، ئەو ناوچانەی کە سێبەری سووکتریان بەجێماوە (ڕۆژئاوا)ی ناوەندەکە، دوای هەڵهاتنی مانگ خۆرئاوابوون تووشی مانگگیران دەبن، ئەو ناوچانەی کە سێبەری سووکتریان هەیە ڕاست (ڕۆژهەڵات)ی ناوەندەکە تا مانگ ئاوابوون/خۆرهەڵاتن ئەزموونی مانگگیرانەکە دەکەن، بینینی ڕاستەقینەی مانگگیران بەندە بە بارودۆخی کەشوهەوا و هێڵی بینین بۆ مانگ.

لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە وتی، “لە بەرواری 7ی ئەیلوول ساڵی 2025 مانگگیران لە جیهان و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان ڕوودەدات، بەتایبەت، شاری سلێمانی، شاری هەڵەبجە، شاری کەرکوک، شاری هەولێر، شاری دهۆک.

چەند زانیارییەکی دیکە لە بارەی مانگگیرانەوە:

لەسەر ئاستی پایتەخت بە شێوەیەکی زۆر ڕوون بە ڕەنگی سور تا قاوەیی دەبینرێت، لەکاتی دەست پێکردنی ئەم ڕووداوە سرووشتییە لە هەرێمی کوردستان
کاتی خۆر ئاوابوون بۆ شەو دەبینرێت
بەکاتی شاری هەولێر.

لەکاتژمێر 18:28:25s مانگ- دەچێتە نێو سێبەری نیمچەی بۆ بەشەکی (Penumbra)
بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک لەسێبەری
(Penumbra )دەمێنێتەوە،

دواتر لە کاتژمێر 19:27:09s – دەچێتە نێو سێبەری تەواو (Umbra)
لە کاتژمێر 20:30:48s مانگگیرانی تەواو دەست پێ دەکات ،ڕەنگی سوور تا قاوەیی دەبینرێت

لەکاتژمێر 21:11:47s دەچێتە ناوەڕاستی سێبەری (Umbra ) کە ناوەڕاستی مانگگیرانی ڕەنگ سور تا قاوەییە
لە کاتژمێر 21:52:51 مانگگیرانی تەواو سوور تا قاوەیی کۆتایی دێت

دواتر لە کاتژمێر 22:56:31sجارێکی تر بۆ دەرچوون دەچێتەوە نێو سێبەری (Penumbra) کاتژمێرێک زیاتر دەمێنێتەوە

ئەم ڕووداوە سرووشتی یە تا کاتژمێر 23:55:08s بەردەوام دەبێت، دواتر کۆتایی بەمانگگیران دێت، ماوەی گشتی مانگگیران لە هەموو جیهان 5 کاتژمێر و 27 خولەکە پێویستی بە هیچ ئامێرێکی دووربین نییە – بە چاوی ڕووت دەبینرێت.

شوێنی تاریک هەڵبژێرە (وەک دەرەوەی شار یان لادێکان) بۆ بینینی ڕەنگی سورە تا قاوەیی

مانگگیرانی تەواو کاتێک ڕوودەدات کە زەوی دێتە نێوان خۆر و مانگ و سێبەرەکەی مانگ دادەپۆشێت، ساڵانە چەند جارێک ڕوودەدات، هەر جارەو لە چەند کیشوەرێک دەرئەکەوێت، بەڵام دەرکەوتنی ئەمجارە جیاوازە، پێ دەچێت تا چەند ساڵی تر لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی سور دووبارە نەبێتەوە
بەڵام مانگگیرانی تر ڕوودەدات بەشێوەی نیمچەی و بەشەکی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 1,544 📊 Click Here