هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن و جەختدەکەنەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
هەسەدە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند” بە هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕەققە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و ئاساییشی ئەنجامدەدەن بۆ بە ئامانجگرتنی چەکدارانی داعش و پێگەکانیان.”
هێزەکانی سوریای دیموکرات، دڵنیایی داوە لە نەهێشتنی تیرۆر و دەڵێت” هیچ جێگەیەک بۆ تیرۆر و توندڕەویی ناهێڵنەوە و خەبات و تێکۆشانی شەڕڤانان بەردەوامە تا کاتی بنەبڕکردنی تەواوی گروپە تیرۆرستییەکان لە ناو ناوچانە هاوڵاتی مەدەنی تێدایە.”
جەختیشیان کردوەتەوە، لە بەردەوامی هاوپەیمانییەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردوەتەوە لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان و ئاماژەی بەوەکردوە، ئۆپەراسیۆنەکە درێژەپێدەری پابەندبوونە بە لەناوبردنی تیرۆر لە ناوچەکە و بەردەوامیی دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە ئاشکرایکرد بوو، سەربازەکانی هەسەدە زیاترە لە ١٠٠ هەزار سەربازە و لە نێویاندا هێزی تایبەتی راهێنراوی باش هەیە لەسەر هەموو جۆرە چەکێک.
هەسەدە
کورد لە سوریا
سووریا
