خوێندراوەتەوە: (19.9K)

ڕێکخراوی داکۆک لە بەریتانیا – لە هەریەکە لە شارەکانى لەندەن و بێرمینگهام و مانچستەر و کاردیف و لیدز و گڵاسگۆ و نیوکاستڵ، ڕۆژى ١ ئەیلوول ٢٠٢٥ خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا بۆ شەرمەزارکردنى خیانەتى ٣١ ئابى ١٩٩٦. کاتێک حیزبی پارتى دیموکراتی کوردستان بە پشتگیری دەسەڵاتی بەعس هێرش کردە سەر ناوچەکانی کوردستان. ئەم هێرشە بووە هۆکاری مردن و برینداربوونی سەدها کەس لە هاوڵاتیانى مەدەنى. هەروەها لەچوارچێوەیە ئەو خیانەتەدا ڕووداوەکانى ڕۆژى ٢٢ ئابى ٢٠٢٥ شارى سلێمانیشیان شەرمەزار کرد

بەتوندی ڕەتیان کردەوەی ئەو پەلاماری ٢٢ ئاب کە هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و باڵی تاڵەبانی ئەنجامیان دا لە دژی لاهور شێخ جەنگی و هۆتێلی لالەزار لە شاری سلێمانی بە بەکارهێنانی چەکی قورس و و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، کە لە ئەنجامدا دەیان چەکدار کوژران و دەیانی ترن بریندار بوون میدیاى کۆیباس ڕووماڵى چالاکیەکانى هەریەکە لە لە شارەکانى بێرمینگهام و لیدزى ئەنجامدا لە نزیکیشەوە بۆچوونى هەندێک بەشدار بوو وەرگرت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 147 📊 Click Here