خوێندراوەتەوە: (1.7K)

توێژەرێکی ئەمریکی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆسەر قەتەر بە هەنگاوێکی نوێی ئەو وڵاتە ناودەبات بۆ لەناووبردنی پیگەی سیاسی حەماس و دەڵێت” هێرشی داهاتووی ئیسرائیل ڕەنگە بۆسەر تورکیا بێت”.

پەیمانگای ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوە لە سیاسەتی گشتیی، لە بڵاوکراوەیەکیدا شیکارییەکی توێژەری ئەمریکی مایکل ڕۆبنی بڵاوکردەوە، لە شیکارییەکەدا تیشک خراوەتە سەر هێزی هێرشکردنی ئیسرائیل بۆسەر قەتەر بەتایبەت کە قەتەر هاوپەیمانێکی سەرەی ئەمریکایە و ناوەندی پاراستنی ئاسمانی ئەمریکی لێیە، و دەڵێت” بە بەئامانجگرتنی حەماس ڕەنگە تورکیا بگرێتەوە کە پەناگەی ئارامی حەماسە”.

ڕۆبن لە شیکارییەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆ لە هێرشەکانی ئیسرائیل نایپارێزێت، ئەگەر هێرشێک ئەنجام بدرێت، ئەوا دژی پڕۆژەی دەوڵەتێکە کە پشتیوانی تیرۆر دەکات.

ڕۆبن ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانی حەماس لە قەتەر دوای ئەوە هات کە سەرکردەکانی حەماس پێیان وابوو بوونی ئەوان لە دەوحەی پایتەخت بەهۆی نێوەندگیریی قەتەرەوە ئاسایشیان بۆ دابین دەکات، بەڵام بۆردوومانەکەی ئیسرائیل ئەمەی بە هەڵە سەلماند و ئاماژەی بەوەدا کە بە شێوەیەکی هاوئاهەنگ لەگەڵ ئەمریکا ئەنجامدراوە.

لە شیکارییەکەدا دەرکەوتووە کە ئیسرائیل حەماس وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر بوونی خۆی دەبینێت و لە هەر شوێنێک بێت هێرشی دەکاتە سەری. هاوکات پێشبینیش کراوە کە دوای ئەوەی حەماس لە غەزە و قەتەر و تاران شکستی هێنا، ڕەنگە تورکیا دوا ڕێگەی خۆی بێت.

ڕۆبن ئاشکرای کرد، حەماس نووسینگەی هەماهەنگی و ناوەندی دارایی و ناوەندی پلاندانانی لە ئەستەنبوڵ دامەزراندووە، بەڵام ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆ گەرەنتی پاراستنی ئەو وڵاتە ناکات و دەڵێت: ئەگەر بڕیارەکانی ناتۆ بە شێوەیەکی گشتی جێبەجێ بکرێن، ڕەنگە هەندێک لە وڵاتانی ئەندام دەستێوەردانی سەربازیی ئیسرائیل لە دژی حەماس ڕەت بکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 103 Today: 2,431 📊 Click Here