خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی سووریا بەگەرمی پێشوازیان لە پەیامەکەی ئۆجەلان کرد ووتیان” هزر و ئایدۆلۆژیای ئۆجەلان بنەمای سەرەکی پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرییە”.

لە وەڵامی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ، پێنج هۆزەی عەرەبیی لە ڕۆژئاوای كوردستان رایانگەیاند” هزر و ئایدۆلۆژیای عەبدوڵڵا ئۆجالان کە بانگێشتی ئاشتی پێکەوەژیان دەکات، بناغەیەکی سەرەکییە کە ئەزمونی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لەسەر دروست بووە و بونیادنراوە”.

راشیانگەیاند” ئەوان شانازیی قوڵی خۆیان دەربارەی پرۆسەی چارەسەری دیموکراسی دەربڕیوە، کە ئێستا هەیە و لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە بەرجەستە بووە”.

هۆزە عەرەبەکان ئەوەشیان خستەڕوو، کە پرۆسەی چارەسەری کۆڵەکەی سەقامگیرییە بۆ گەلانی ستەملێکراو و پایەیەکی بنەڕەتیشە لەڕووبەڕوبونەوەی عەقڵیەتی دورخستنەوە و وەدەرنان لەگەڵ هەوڵدان بۆ چاندنی ناتەبایی و دووبەرەکی.

رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕادەستی سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی سووریا لەناوچەکانی جزیرە، دێرەزۆر، ڕەققە و تەبقە کرا، كەتێیدا، جەخت لەسەر گرنگی یەکێتی و پاڵپشتی لەکورد لەسەر بنەمای نەتەوەیی دیموکراتیک كرابوەوە.

ئۆجەلان

رۆژئاوای کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 135 📊 Click Here