خوێندراوەتەوە: (1.3K)

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق ئاشکرایدەکات، پڵانێکیان هەیە کە لە ڕێگەیەوە کامێری چاودێری خێرای بۆ سەرجەم شەقام و چوارڕییانەکان و گۆڕەپانە گشتییەکان دابین دەکەن.

عه‌مید نسهیر عه‌بدولستار به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ رایگه‌یاند” هاتووچۆ ده‌ستیكردوه به به‌هێزكردنی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان و چوارڕێیانه‌كان به ئامێری سنورداركردنی خێرایی (رادار)، كامێرا و ئاماژه زیره‌كه‌كان، جێگیرکردوە.”

ئاماژه به‌وه‌شكرد، بەڕێوەبەراییەتیەکە گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگ كردوه بۆ دانانی سیسته‌می چاودێری خێرایی پێشكه‌وتو، كه له به‌غدا و به‌شێك له پارێزگاكان ده‌ستیان به كاركردن كردوه.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی ئاشکراکرد کە پلانێك هه‌یه كه بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو درێژده‌بێته‌وه بۆ دابینكردنی سه‌رجه‌م گۆڕه‌پان و چوارڕێیانه سه‌ره‌كییه‌كان به كامێرا و ڕاداری مۆدێرن، بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌ڕێگه‌ی سیستمێكه‌وه یه‌كبخرێن.

هاتووچۆی عێراق

کامێرای چاودێری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 151 Today: 2,006 📊 Click Here