خوێندراوەتەوە: (1.7K)

جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاند “سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ دەنگ و متمانەی هاوڵاتیانی بەڕێز و هەموو خۆبەخشانی نەوەی نوێ دووپات دەکەینەوە”.

چوار شەممە، ١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ئەنجامی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە و سوپاسی دەنگدەران و خۆبەخشانی جوڵانەوەکە دەکات و دەڵێت ” دڵنیابن هەرچەند کورسییمان هەبێت و لەهەرکوێیەک بین، ئەوە لەگەڵ خەڵک و لەبەرەی خەڵکدا دەبین و کاری جدیی بۆ چارەسەرکردنی کیشەکانیان دەکەین و هەرگیز پشت لە هاوڵاتیان ناکەین و متمانەیان لە دەست نادەین”.

بە پێی ئەنجامە بەرایەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نەوەی نوێ لەم هەڵبژاردنەدا توانیویەتی تەنها سێ کورسی بە دەست بهێنێت، ئەمە لە کاتێکدایە لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمدا نۆ کورسیان بەدەست هێنابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 59 Today: 1,769 📊 Click Here