خوێندراوەتەوە: (870)
لە نەجەف پیاوێک دەستگیر دەکرێت کە هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە (٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥)بڵاویکردەوە کە ” پیاوێکیان دەستگیر کردووە کە هاوسەرەکی خۆی کوشتووە”.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە” فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای نەجەف، یەکینەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی المناژرە توانیان ئەو تۆمەتبارە دەستگیربکەن کە هاوسەرەکەی لە ناوچەی المناژرە لە نەجەف کوشتووە”.
ئاشکراشیان کردووە کە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە رووداوەکە روویداوە.
ژنکوژی
عێراق
