خوێندراوەتەوە: (1.3K)

لە پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نەوتەوە یەکگرتوەکان جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق دەکاتەوە لە وادەی خۆیدا.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان، چوارشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە ڕاگەیەنراوێکدا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد بەبۆنەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی وڵاتەکە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، متمانەی خۆی نیشان داوە کە لایەنە سیاسییەكان لە عێراق گیانی ئاشتی و ڕێزگرتن لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەپارێزن تا ئەوکاتەی ئەنجامە فەرمییەكان ڕادەگەیەنرێن، هەروەها، جەختی لە گرنگی پێکهێنانی حکومەتێکی ئاشتییانە و لەکاتی خۆیدا كردەوە کە ڕەنگدانەوەی ئیرادە و خواستەکانی گەلی عێراق بێت.

ڕۆژی سێشەممە، ١١ی تشرینی دووەم، دەنگدانی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمان، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

نەتەوە یەکگرتوەکان

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 59 Today: 1,769 📊 Click Here