خوێندراوەتەوە: (1.2K)
نووسینگەی بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای ڕاوێژکارییە ئەمنییەکان، نەتانیاهۆ فەرمانی بە ڕیزەکانی سەربازی داوە دەستبەجێ هێرشی بەهێز بۆ سەر کەرتی غەزە ئەنجام بدەن.
سەرۆكایەتی وەزیرانی ئیسرائیل لە سەكۆی “ئێكس” بڵاویكردەوە: دوابەدوای راوێژە ئەمنییەکان، بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیران، رێنمایی سوپای کرد کە دەستبەجێ گورزی بەهێز لە کەرتی غەزە بوەشێنن.
هاوكات دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: ئیسرائیل ئەمریکای لە نیازی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر کەرتی غەزە ئاگادار کردووەتەوە، لەدوای رووداوەکەی رەفەح.
لای خۆیەوە، فەرماندەیەكی سەربازی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، حەماس رێککەوتنەکەی پێشێلکردووە لەڕێی هێرشکردنە سەر هێزەکانمان.
ئیسرائیل
ئەمریکا
