خوێندراوەتەوە: (5)

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانی ڕایگەیاند” پارتی سلێمانیە و سلێمانیش هەر پارتیە، پارتی ناوچەگەرێتی نەهێشت و کوردستانی بوونی چەسپاند”.

یەک شەممە، ٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی بانگەشەی حزبەکەی لە سلێمانی وتارێکی پێشکەشكرد و ووتی ” نابێت زۆنی سەوز و زۆنی زەرد هەبێت و زۆنی کوردستان هەبێت، دەمانەوێت دەنگی پارتی لەم ناوچەیە زیاد و بەهێز بکەین، لە هەر شوێنێک پارتی هەبێت ئاوەدانی زیاد دەبێت”.

“لەم دەڤەرە دژایەتی زۆری پارتی دەکرێت، پارتی بە خەباتی کوردستانی بوونی وەڵام دەداتەوە بە کار و ئاوەدانی، بۆیە دەبینم پارتی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بەرز دەبێتەوە، بۆ ئەوەی هێزی کوردستان لە بەغداد بەهێز بێت، دەبێت پارتی بەهێز بێت”، جێگری سەرۆکی پارتی وا دەڵێت.

١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچیت و لە ٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکردوە و سەرجەم پارتە سیاسیەکان و بەربژێرە سەربەخۆکان پێشبڕکێیانە لەسەر بەدەست هێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق. پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ٣٦ بەربژێری هەیە بۆ ١٨ کورسی پارێزگاکە.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بانگەشەی هەڵبژاردن

پارتی دیموکراتی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 55 Today: 1,765 📊 Click Here