خوێندراوەتەوە: (1.4K)

نیکۆ ویلیامز یاریزانی یانەی ئەتلەتیک بلباو ڕوونیکردەوە کە بۆچی هاوینی ڕابردوو گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە ڕەتکردەوە.

ویلیامز دەڵێت: هەمیشە هەستەکانم لە پێشەوە داناوە و شوێن دڵم کەوتووە. “من کەسێکی زۆر خێزانییم، لێرە لە بلباو، خێزان و هاوڕێکانم هەیە کە لە هەموو هەنگاوێکدا ڕاوێژیان پێدەکەم، زۆرم خۆشدەوێت گوێ لە براکەم بگرم؛ هەمیشە ئامۆژگاری باشم پێدەدات. ئێستاش یاریکردن لەگەڵیدا لە چامپیۆنزلیگ خەونێکە بەدیهاتووە”.

“ئەمە شتێکە کە لە بچووکییەوە خەونمان پێیەوە دەبینی، پاداشتێکە بۆ هەموو ئەو شتانەی کە ئازارمان چەشتووە و کارمان بۆ کردووە، هێشتا خەونی زۆرم هەیە: بەردەوامبوون لە گەشەکردن، بەدەستهێنانی نازناو لەگەڵ ئەم یانەیە، هەروەها میراتێک بەجێبهێڵم کە هاندەرانمان شانازی پێوە بکەن، ئەوە ئامانجی ڕاستەقینەیە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 1,605 📊 Click Here