نوێنەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق، مارک ساڤایا رایگەیاند ” عێراق بەرەو داهاتوویەکی بەهێز و دوور لە میلیشیاکان بەرەو پێشەوە دەڕوات”.
رۆژی هەینی ٧ ی تشرینی دووەم لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس، ساڤایا دەڵێت ” داهاتووی عێراق بەهۆی خەڵکە بەتوانا و زیندووەکەیەوە گەشاوە دەردەکەوێت، کە بەنرخترین سەرچاوەیە کە هەر نەتەوەیەک خاوەنی بێت.”
“عێراق لەم ساڵانەی دواییدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی وڵاتەکە لە ساتێکی سەرەکی لە گەشتە دیموکراسیەکەیدا، با ئەم زەبریە بپارێزین”.( مارک ساڤایا وا دەڵێت ).
لە ساڤایا لە کۆتایی پۆستەکەیدا دەڵێت “ئەمریکا لەگەڵ عێراقدا وەستاوە لەکاتێکدا بەرەو ئایندەیەکی بەهێز و سەربەخۆ دەڕوات، دوور لە میلیشیاکانی سەر بە بیانییەکان”.
ئەوە لە کاتێکدا کە کەمتر لە مانگێکە ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا مارک ساڤایای وەک نوێنەری خۆی بۆ عێراق داناوە، ساڤایاش لە هەموو لێدوانێکدا جەختی لە نەهێشتنی میلیشیا شیعەکانی سەر بەئێران لە عێراق دەکاتەوە.
مارک ساڤایا
نوێنەری ترەمپ
عێراق
میلیشیا
