خوێندراوەتەوە: (982)
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی، وەک بەتەمەنترین بەربژێری سەرکەوتوو، سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.
بە پێی دەستوری عێراق، یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەبێت لە لایەن بەتەمەنترین پەرلەمانتاری سەرکەوتوەوە بەڕێوەبچێت، کە سەرپەرشتی سوێندخواردنی پەرلەمانتاران و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە دەکات، نوری مالیکی تەمەن ٧٥ ساڵ بەو کارە هەڵدەستێت.
نوری مالیکی توانی ٦٨ هەزار دەنگ بە دەستبهێنێت و پلەی چوارەمی زۆرترین دەنگ، وەک بەربژێر لە عێراقدا بە دەستبهێنێت.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پەرلەمانی عێراق
