خوێندراوەتەوە: (1.6K)

نرخی نەوت بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە و ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە کەمتر لە ٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور ١٥ سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە ٦٤ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ١٧ سەنت دابەزی و بە ٦٠ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، هۆکارەکەشی ئەگەری کرانەوەی حکومەتی ئەمریکایە دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پیران رۆژی دووشەممە پرۆژە یاسایەکی بۆ پارەدارکردنی حکومەتی فیدراڵی پەسند کرد.

لەلایەکی دیکەوە، سزاکانی ئەمریکا لەسەر کەرتی نەوتی رووسیا، دەتوانێت لەڕووی خستنەڕووی نەوتەوە کێشە لە بازاڕی نەوتدا دروستبکات و ببێتە هۆکار بۆ پاڵپشتیکردن لە نرخەکانی نەوت.

نرخی نەوت

نەوت

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 59 Today: 1,769 📊 Click Here