خوێندراوەتەوە: (907)
سێشممە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆوه بینی.
لە بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به ڕێژه‌ی٠،٠٢٪ دابەزی کە دەگاتە ١٠ سه‌نت و گه‌یشته ٦٥ دۆلار و ٤٨ سه‌نت، هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا به ٦١ دۆلار و ٦٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
لەلای خۆشیەوە ئاژانسی ڕۆیته‌رز، لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت” نرخی نه‌وتی خاو دوای ئه‌وه‌ی ئۆپێك پڵەس به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كه‌متر له چاوه‌ڕوانكراوی ڕاگه‌یاند، دابه‌زیوه”.
ئەمە لە کاتێکدایە، گروپی ئۆپێك پڵەس كه ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) و ڕوسیا و هه‌ندێك به‌رهه‌مهێنه‌ری بچوك له‌خۆده‌گرێت، بڕیاریدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕۆژانه ١٣٧ههزار به‌رمیل زیاد بكات، ئه‌مه‌ش له مانگی داهاتوودا دەستپێدەکات.
نرخی نەوت
نەوتی باکوور
