خوێندراوەتەوە: (71)

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات، نرخەکەی بەرز بووە هۆکارەکەشی بۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و چین دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ پێنچشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەم، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا ٢٠ سەنت بەرزبووەوە و بە ٦٤ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ١٨ سەنت بەرزبووەوە و بە ٦٠ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیش بۆ ئەو کۆبوونەوەی دەگەڕێتەوە کە لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جین پینگ، سەرۆکی چین لە کۆریای باشوور ئەنجامدرا و دوو وڵاتەکە هێشتا روونکردنەوەیان نەداوە سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 53 📊 Click Here