خوێندراوەتەوە: (10)

جێگری سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق، مەلا بەشیر حەداد لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاشکرای دەکات” لە ئێستادا هەندێک بۆمب ئامادەکراون بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا، ئەگەر ئاراستەی کارەکان بە دڵی هەندێک لایەن نەبوون، ئەم بۆمبانە لە رێگەی دادگای فیدڕاڵییەوە بتەقێننەوە”.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا مەلا بەشیر حەداد ئەو بۆمبانە ئاشکرا دەکات و دەڵێت ” ئەم بۆمبانە بۆ محەمەد حەلبوسی، محەمەد شیاع سودانی و کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن ئامادەکراون، بە جۆرێک کۆی پرۆسەکە هەڵبوەشێننەوە”.

لە بارەی چۆنێتی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەکە دەڵێت ” ئەگەر هەندێک لایەن بینیان جوڵەی حەلبوسی بەدڵیانە ئەوە بێدەنگی لێدەکەن، بە پێچەوانەوە دۆسیەی لادانی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەندامێتی پەرلەمان دەجوڵێننەوە”.

لە بارەی سودانیشەوە مەلا بەشیر دەڵێت ” بۆ سودانیش ئەگەر زانییان لە بەرژەوەندی ئەوان ناڕوات، هەندێک دۆسیەیان بۆ ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بیدەنە دادگا”.

جێگری سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق لە کۆتاییدا دەڵێت “ئەگەر زانیشیان کۆی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندییان نییە، لە رێگەی دادگای فیدڕاڵییەوە هەڵیدەوەشێننەوە، بەو پێیەی دەبوایە هەڵبژاردن لە ٢٥/ ١١ بکرایە، نەک لە ١١/١١”.

ئەم لێدوانانەی مەلا بەشیر حەداد لە کاتێکدایە کە هەندێک چاودێری سیاسی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق بە کارێکی قورس و ئاستەم ناودەبەن، کەمن ئەوانەی بە کارێکی سانا ناوزەدی دەکەن.

پێکهێنانی کابینەی نوێ

حەلبوسی

سودانی

دادگای فیدراڵی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 1,815 📊 Click Here