خوێندراوەتەوە: (1.5K)

دوای خۆ بەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، مەلا بەختیار جەخت دەکاتەوە کە وەک کەسێکی سەربەخۆ خۆی بەربژێر کردوە.

دوو شەممە، ٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، مەلا بەختیار، سیاستەمەداری دیاری کوردستان و بەرپرسی پێشوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە بارەی خۆ بەربژێرکردنیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند “ئەگەر یەکێتی و پارتی لەسەر کاندیدی هاوبەش ڕێکەوتن ئەوا نابمە کێشە بۆیان و من وەک کەسێکی سەربەخۆ خۆم کاندید کردوە”.

“خۆم بە شایەنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەزانم و هیچ کێشەیەکم لەگەڵ یەکێتی نییە، بەڵام لەوەتەی مام جەلال کۆچی دواییکردوە من بوومەتە قوربانی”، مەلا بەختیار وای ووت.

حیکمەت محەمەد کەریم، ناسراو بە مەلا بەختیار، لە ٢٠ ئابی ١٩٥٤ لە خانەقین لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندی بە کۆمەڵەی مارکسی- لینینی کردوە، لە ١٩٧٦ دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٥ بوەتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە ساڵی ١٩٧٦ تا ٢٠٢٤، چەندین پۆستی جیاجیای لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەرگرتوە و دوا پۆستی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوو کە چوارەم پۆستی باڵای ئەو حزبە بوو، وە وەک نوسەر ڕوناکبیریش خاوەنی چەند پەرتووک و نامیلکەیە.

پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق

مەلا بەختیار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 287 📊 Click Here