سەرۆک کۆماری ئێرانهۆشداری توند دەدات لە قەیرانی کەمئاوی لەو وڵاتەکەی و دەڵێت” ئەگەر باران نەبارێت ناچار دەبین تاران چۆڵ بکەین.”
مەسعود پزیشکیان، لە میانەی سەردانێکی بۆ پارێزگای سنە، باسی لە قەیرانی ئاوی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند” پێویستە هەموو هەنگاوەکانمان لەسەر بنەمای پلانی ورد، سوودوەرگرتن لە زانست و زانیاریی سەردەمیانە، و گۆڕینی شێوازی بەڕێوەبردن بێت، تاکو پارێزگا، شار و وڵات بە ئاراستەیەکی دروستدا بڕۆن.”
پزیشکیان جەختیشی کردەوە لەوەی، دەتوانین هانی خەڵکی بدەین دەست بە ئاوەوە بگرن و ئەو قەیرانە تێپەڕینین وتیشی” ، بەهۆی نەباراینی باران، تاران کەتووتە بەردەم مەترسییەکی گەورەی بێئاوی و ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت و باران نەبارێت، ناچار دەبین تاران چۆڵ بکەین.”
تاران، زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەسی تێدا نیشتەجێیە ڕۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاو بەکاردەهێنێت. بەهۆی ئەم قەیرانەوە بارودۆخی شارەکە تەواو خراپ بووە بە جۆرێک، بەهزاد پارسا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوی تاران، ڕایگەیاند” بەنداوی ئەمیر کەبیر، تەنیا ١٤ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە، ئەم بڕە ئاوە تەنیا “بۆ ماوەی کەمتر لە دوو هەفتە” بەشی پێداویستییەکانی تاران دەکات.”
مەسعود پزیشکیان
بارانبارین
کەمئاوی
تاران
