خوێندراوەتەوە: (6)

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتیدا لە دهۆک وتی ” پیلانی ئێستا و دوژمنایەتی ئێستا لەگەڵ میللەتی ئێمە زۆر مەترسیدارتر و گەورەترە لە هی ڕابردوو”.

لە میانەی ئەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ خەڵکانێکی لایەنگری پارتیدا رۆژی پێج شەممە ٣٠ ی تشرینی یەکەم لە پارێزگای دهۆک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی سازیکرد، یەکێک لەو پرسانەی تیشکی خستەسەر پرسی مادەی هۆشبەر بوو، لەو چوارچێوەیەدا وتی ” دەیانەوێت خەڵكی ئێمە تووشی بێ ئومێدی بکەن و هیچ سۆز و ئینتما بۆ نیشتمان نەمێنێت، ئەگەر گەنجی ئێمە باوەڕی بە خۆی نەما ئێمە هیچ دۆزێكمان نامێنێت”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی “موچەی خەڵکی کوردستانیان قەزیەیەکی سیاسییە و وەك کارتێك بەکاریان هێنا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەناوببەن، ئەمەش بە چاو ساغی خەڵكێكی ناوخۆیی بوو کە ڕێگایان بۆ بەغدا خۆش کرد و ئەمەش لە ئەنفال و کیمیاباران کەمتر نییە.”

“ڕۆڵەکانی ئێستا و داهاتوو دەبێ خۆیان بە کەمتر نەبینن لە تاکی هەر کۆمەڵگەیەكی دیکە و دەبێت نەوەکانیشمان بەوشێوەیە پەروەردە بکرێن کە لە ئاستێكی بەرزی وریاییدا بن”.( سەرۆکی پارتی وتی ).

لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان یەک ملیۆن و ١٥ هەزارو ٣٣٠ دەنگی هێنا، ئێستاش کار بۆ ئەوە دەکات کە لەسەرو ملیۆنێک دەنگەوە بهێنێت.

مەسعود بارزانی

هەڵمەتی هەڵبژاردن

مادەی هۆشبەر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 1,786 📊 Click Here