خوێندراوەتەوە: (1.0K)

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی، ئاشكرایدەکات هەر یەک لە مەسرو ر بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکەن

هێمن هەورامی، لە دواین لێدوانێدا ڕایگەیاند” مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، جێگرانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەچنە سلێمانی و بانگەشەیەكی هێمن لەوێش بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، دەست پێ دەكەن.

سەبارەت بە کاتی سەردانەکە ڕێککەوتەکەی دیاری نەکرد بەڵام وتی” تا رۆژی هەشتی مانگی داهاتوو كە بانگەشە کۆتایی دێت لەو ماوەیەدا جێگرانی سەرۆكی پارتی دەچنە سلێمانی و بانگەشە دەکەن، هەر وایش پێشنیار كراوە لەلایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی حزبەكەوە.”

پارتی دیموکراتی کوردستان بە ژمارەی ٢٧٥ بەشداری لە هەڵبژاردنی عێراق کردوە، پارتی لە پارێزگای سلێمانی بۆ ١٨ کورسی ئەو پارێزگایە ٣٦ کاندیدی دیاریکردووە.

بڕیارە هەڵبژاردن ڕۆژی ١١ی مانگی داهاتوو ئەنجامبدرێت، پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق ٣١ كورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا؛ لە هەولێر ٩ كورسی، لە دهۆك ٨ كورسی، لە سلێمانی ٣ كورسی، كەركووك ٢ كورسی، نەینەوا ٩ كورسی.

مەسرور بارزانی

نێچیرڤان بارزانی

سلێمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,023 📊 Click Here