فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكراتی سوریا تێکەڵکردنی هەسەدەی بەسوپای سوریا رەتكردوەتەوە، و داوای دامەزراندنی ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی دەكات.
بە گوێرەی میدیاکانی سوریا لەكۆبونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سوریا ، مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە داوای دامەزراندنی ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی كرد كە هاوشێوەی هەرێمی كوردستانی عیراق بێت.
میدیاکە بڵاویكردەوە كە لەلایەن مەزڵوم عەبدییەوە تێكەڵ كردنی هەسەدەی بەسوپای سوریا رەتکراوەتەوە و لەهەمان كاتیشدا ئاماژەی بەوەكردوە”كە دەكرێت هەسەدە بەشێك بێت لەسوپای سوریا بەڵام بێ تێكەڵ كردن”.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری سوریا ئاگربەستی دەستبەجێی لە حەڵەب و تەواوی ناوچەكانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا “سانا” ئاشکرای کرد کە شەرع و بەرپرسانی تری سوریای کۆبوونەوە لەگەڵ تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و براد كوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا، و لە كۆبونەوەكەدا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی سوریا و رێگاکانی پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسی و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ١٠ی ئازاركردووە، بۆ پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەری خاکی سوریا.
عەبدی
سوریا
هەسەدە
