خوێندراوەتەوە: (1.5K)

میسی وەڵامی رۆناڵدۆ دەداتەوەو رایدەگەیەنێت بردنەوەی مۆندیال دەستکەوتی کۆتایییەو هیچ شتێکی ترت ناوێت.

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دووپاتی کردەوە کە بردنەوەی مۆندیال نوێنەرایەتی گەورەترین دەستکەوتی ژیانی وەرزشی خۆی دەکات تا ئێستا و ڕایگەیاند هیچ شتێک ناتوانێت ئەو مۆندیالە تێپەڕێنێت.

مێسی وتی: بردنەوەی مۆندیال دەستکەوتی کۆتاییە، دوای مۆندیال نەتوانرا داوای هیچی زیاتر بکرێت، زەحمەتە وەسفی هەستەکانی ئەو ساتە بکەین، زەحمەتە ئەو وشانە بدۆزمەوە بۆ ئەوەی باسی ئەوە بکەین کە ئەم نازناوە مانای چییە لەسەر ئاستی کەسی، بۆ خێزانەکەم و هاوڕێکانی تیپەکەم و وڵاتەکەم.

پێشتر کریستیانۆ وتبووی”بردنەوەی جامی جیهان خەون نییە بۆ من، چونکە بردنەوەی تەنیا یەک پاڵەوانێتی ئەوە ناسەلمێنێت کە تۆ یەکێکیت لە گەورەترین یاریزانەکانی مێژوو،چونکە تەنها ٦ یان ٧ یارییە، ئەمە عادڵانە نییە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 30 Today: 46 📊 Click Here