خوێندراوەتەوە: (4.9K)

سەرمەند ئیسماعیل ساڵح

لە باشوری کوردستان تا بیت لە سایەی هەردوو حیزبی یەکیتی و پارتی دۆخی میدیای کوردی بەرەو خراپی ئەروات ، یەکیتی بە ملیۆیان دۆلار سەرف ئەکەن لە دروست کردنی میدیای تەلەفزیۆنی بۆ ئەوەی سوکایەتی بە هەولیر بکات وە بە هەمان شیوە پارتیش ملیۆنان دۆلار سەرف ئەکات و قوت داهاتی میللەت ئەدزی بۆ دروست کردنی میدیای سیبەر و ئەلکترۆنی و سۆشیال میدای بۆ لەکەدار کردنی خەلکی سلیمانی.
کە ئەم میدایانە هیچ بنەمایەکی ئەدەبی و رۆشنبیریان نیە وە نەبونی هیچ سانسۆریک کە هەرچی وشەی ناشرین و نەشیاو هەیە بەکاری ئەهینن کە ئەمەش وا ئەکات هەستی رق و کینە و شەرانگیزی لای تاکی کورد دروست ئەکات بەرامبەر بە یەک .
یەکیتی و پارتی دوو حیزبی بنەمالەی مافیا گەراین کە لە هەریمی کوردستان هیچ ئازادیەکی را دەربرین نیە و بونی نیە هەر میدیاکاریک یان رۆژنامە نوسیک بیت و رەخنە لەوانە بگریت ئەوا یەکسەر تیرۆر ئەکریت یان زیندانی ئەکریت کە نمونەشمان زۆرە وە
( سۆرانی مامە حەمە- کاوە گەرمیانی – شیروان شیروانی – هتد ….)
ئەم دوو حیزبە یاخود یان ئەم دوو بنەمالەیە هەموو کاریکی نا ئینسانی و نا ئەخلاقی ئەکەن بەس بۆ ئەوەی خۆیان بمینەوە .
بۆیە لیرەوە ئەلیم تابیت دۆخی کوردستان تا بیت خراپ ئەبیت لە سایەی ئەمانەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 1,253 📊 Click Here