خوێندراوەتەوە: (1.2K)
رۆژنامەنووس جیرارد ڕۆمیرۆ دووپاتی کردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت، چونکە خوان گارسیای گۆڵپارێز بەشداری بەشێک لە مەشقەکانی تیپەکەی کرد، ئەوەش دوای چاکبوونەوەی لە پێکانی ئەم دواییەی.
ڕۆژنامەنووسەکە جەختیشی لەوە کردەوە کە گارسیا نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاری لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە.
شایەنی باسە گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە حەوت یاری لەگەڵ بارسا ئەنجامداوە و سێ یاریش گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و تەنها پێنج گۆڵی لێکراوە.
هەروەها ئیریک گارسیای بەرگریکاریش بە قیناعەوە راهێنانی ئەنجاندا دوای شکانی لوتی.
