خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت”ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت”.

دووشەممە ٢٩ی ئەیلول موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت” ئەمە یەکەم ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی (ڕەوتی سەدر) ئەمەش دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاووڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن”.

ڕاشیگەیاندووە” لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات”.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە و دەشڵێت”ھەرچەندە ئێمە لەگۆڕەپانی سیاسی نەماوین، بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە و ئەگەر گردبونەوە و ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین”.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێك بە حزبەكان دەدات و دەڵێت” ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و ڕِووی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە بوون؟”.

موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات و دەڵێت” پێویستە لەڕووداوەكانی لوبنان و سووریا و یەمەن و ئێرانەوە پەند وەربگرن و عێراق لەماوەی ١٢ كاتژمێردا زیانی بەردەكەوێت و هیچ كام لەبەڵێندەرەكان نادۆزنەوە و گوێبیستی دەنگیان نابن”.

موقتەدا سەدر

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 148 Today: 1,253 📊 Click Here