سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە، پەیامێکی ئاراستەی ئەو کەسانە کرد کە بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەن و دەڵێت” تا دەتوانن لە ماڵەکانتان دەرنەچن جگە لە پێویستییەکی زۆر. با ڕۆژەکەت ڕۆژێکی خێزانی بێت، وە پشوویەک لە کارەکەت وەربگرە تا دوای نوێژی مەغریب.”
موقتەدا سەدر، باسی لەوەشکرد، ڕێگری لە پرۆسەی دیموکراسی مەکەن، هەرچەندە کەموکوڕی تێدابێت. وتیشی” سوود لەم دەرفەتە وەربگرە بۆ عیبادەت و پاڕانەوە و داوای لێبوردن. با ڕۆژەکەت ڕۆژی گوێڕایەڵی خودا بێت. ئەمەش ئەندامانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ناگرێتەوە.”
ئەمە لە کاتێکدایە، لەسەر ئاستی عێراق، ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر، کە لە هەڵبژاردنی پێشوودا ٧٣ کورسیی بەدەستهێنابوو، بە فەرمی بایکۆتی پرۆسەکەی کردووە. ئەمەش پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ڕێژەی بەشداری لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقدا هەبێت.
دەقی پەیامەکەی سەدر:
بۆ ئەوانەی بایکۆت دەکەن، سبەی بەم شێوەیە ئامۆژگاریتان دەکەم.
ەکەم: تا دەتوانن لە ماڵەکانتان دەرنەچن جگە لە پێویستییەکی زۆر. با ڕۆژەکەت ڕۆژێکی خێزانی بێت، وە پشوویەک لە کارەکەت وەربگرە تا دوای نوێژی مەغریب.
دووەم: سوود لەم دەرفەتە وەربگرە بۆ عیبادەت و پاڕانەوە و داوای لێبوردن. با ڕۆژەکەت ڕۆژی گوێڕایەڵی خودا بێت. ئەمەش ئەندامانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ناگرێتەوە.
سێیەم: ئامادەبە بۆ هەر ڕێنماییەکی گشتی یان تایبەت، ئەگەر هەبوو.
چوارەم: ڕێگری لە پرۆسەی دیموکراسی مەکەن، هەرچەندە کەموکوڕی تێدابێت.
پێنجەم: ئەوانەی ناچارن بەشداری بکەن، وەک هێزە ئەمنییە قارەمانەکانی ئێمە کردوویانە.
شەشەم: دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، بچنە مزگەوتەکان، حوسێنیەکان، شوێنەکانی عیبادەت، و کڵێساکان بۆ ئەوەی سوپاسی خودا بکەن کە ڕێنماییتان کردووە بۆ بایکۆت. دوعا بۆ سەرکەوتن و سەلامەتی سەرکردەکەت بکە.
موقتەدا سەدر
هەڵبژاردنی عێراق
