محه‌مه‌د ساڵح ئه‌لعێراقی كه به “وه‌زیر ئهلقائید” به‌ناوبانگه و جێی متمانه‌ی موقته‌دا سه‌دره له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “ئه‌م وتانه ده‌نووسم له كاتێكدا هێشتا دیداره‌كه‌مان له‌گه‌ڵیدا له ئهلحهنانه به‌رده‌وامه، پرسیارمان لێده‌كات: كام له له لیست و قه‌واره به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به بۆچوونی ئێوه، ده‌توانێت كارنامه‌كه‌ی بریتی بێت له: سه‌ربه‌خۆیی به‌بێ ملكه‌چبوون، بوونی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا، به‌هێزكردنی سوپا و پۆلیس، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكان، تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی به هێزه ئه‌منییه‌كان یان رێكخستنیان، پابه‌ندبوون به نیشتمانپه‌روه‌ری، ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵكاران، و هه‌وڵدان بۆ چاكسازی، له به‌رامبه‌ر پێدانی ده‌نگی كه‌سانی راستگۆدا، چ گهرهنتییهكیان لێ وه‌رده‌گیرێت؟!!!”.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی 4ی تهمووز، سه‌در پابه‌ندبوونی خۆی به بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان دووپاتكرده‌وه.
بڕیاره 11ی تشرینی دووه‌می داهاتوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه.
خوێندراوەتەوە: (7.6K)
