خوێندراوەتەوە: (7.8K)

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 3 هەزار و 512 دۆلاری تێپەڕاند، هاوکات نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 706 هەزار دینارە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازووورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) وتی، هەمان باردۆخی سەرەتای مانگی چوار دووبارە بۆوە، کە بازاڕی ئاسیا لە بەرەبەیان زێڕیان تا 100 دۆلار بەرزدەکردەوە.

ڕاشیگەیاند، لەم هەفتەیەدا ئۆنسەی زێڕ بەرزترین نرخی مێژوویی خۆی تێپەڕاندووە و ئەوەش بزانن زێڕ بۆ هەر کوێ بڕوات دەبێت دابەزینێک بۆ 3450 دۆلار تا 3430 دۆلار بکاتەوە.

وتیشی، ئێستا ئۆنسەی زێر گەیشتۆتە 3 هەزار و 512 دۆلار و بەردەوام نرخەكەی لە گۆڕاندایە.

ئاشكراشی كرد، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بووە بە 804 هەزار و عەیاری 21 بە 703 هەزار و عەیاری 18 بووە بە 602 هەزار دینار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 147 📊 Click Here